تەلاری پزیشکی شیفا
چارەسەری هەمەجۆر لەناوجەرگەی سلێمانی
تەندروستی تۆ لە پێشە
لە تەلاری شیفا، بڕوامان وایە کە چارەسەری سەرکەوتوو لەلایەن متمانە، ئەزموون، و سۆزەوە بەدەست دێت






ستافی لێهاتوو
شیفا تەلارێکە کە تیمێکی کارامەی هەمەجۆر لە پزیشک و پسپۆڕ و شارەزایان کە هەمان ئامانج کۆیاندەکاتەوە
یەکە پزیشکییەکان
یەکە و بەشە هەمەجۆرەکانی شیفا بە جۆرێک دامەزراون کە ناوچەیەکی پڕ متمانە و چارەخواز بێت بۆ نەخۆشەکانمان
یەکەی فریاگوزاری خێرا
یەکەی فریاگوزاری تایبەت بەردەستە بۆ بارودۆخە کتوپڕەکان. بۆ دەستەبەرکردنی فریاگوزاری سەرەتایی و بەپەلە کە پێویستن بۆ رزگارکردنی ژیانی نەخۆشەکە
ناوەندی نەخۆشی شەکرە
ناوەندێکی تایبەت دامەزراوی تەلاری پزیشکی شیفایە، کە بۆ چارەسەر و جڵەوکردنی نەخۆشەی شەکرە و ئاڵۆزییەکانی خزمەتی هاوڵاتیان دەکات
سەنتەرێکی کارامە بۆ دەستەبەرکردنی چارەسەری مۆدیرن
تەلاری پزیشکی شیفا دامەزراوە بۆ دەستەبەرکردنی چارەسەری مۆدێرن و سەرکەوتوو بۆ خێزانەکان لە تەواوی کوردستان و عێراق. لێرەدا وەکو خێزانێک بەیەکەوە هەوڵ دەدەین بۆ ڕزگارکردنی چارەخوازان لە کێشەی تەندروستییان و بەخشینی ژیانێکی ئارامتر کە لەلایەن ستافێکی لێهاتوو هەروەها کەرەستە و ڕێکاری پزیشکی سەردەمیانەوە گەرەنتی دەکرێت
یەکەکانی چارەسەر
یەکە و بەشە تایبەتەکانی تەلاری شیفا ئەمانە دەگرێتەوە
بەشی سۆنەر و ئەشیعە
لەم بەشەدا شارەزایان باشترین خزمەتگوزارییەکانی سۆنەر و ئەشیعە پێشکەش دەکەن بە ئەنجامی خێرا و دروست
OBGYN (پسپۆڕی ئافرەتان)
پسپۆڕەکانمان پشکنین و چارەسەری گشتگیر بۆ نەخۆشییەکانی ئافرەتان دەستەبەر دەکەن، کە ئەمانە دەگرێتەوە - پشکنینی مانگانە، پشکنینی دایکایەتی هەروەها چارەسەری نەخۆشییە باوە هەمەجۆرەکان
پشکنینی تاقیگە
ستافەکەمان پشکنینی گشتگیر و دروست بۆ نەخۆشەکان ئەنجام دەدەن و هاوکاری دەستنیشانکردنی جۆری نەخۆشی و چارەسەرەکان دەکەن
پسپۆڕی منداڵان
پسپۆڕەکانی بەشی منداڵان گرنگیپێدانی تایبەت و چارەسەری گشتگیری مندالانی ساوا و نەوجەوانانتان پێشکەش دەکەن
بەشی ئێسک و شکاوی
بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی ئێسک، جومگە، ماسولکە و شکاوی بۆ نەخۆشەکانی تەمەنە جیاوازەکان
و چارەسەری نەزۆکی IVF
باشترین جارەسەر و ڕێکارە پێشکەوتووەکان بۆ ئەو دایک و باوکانە پێشکەش دەکرێت کە خوازیاری دووگیانبوون و بەدەستهێنانی نەوەیەکن
چارەسەری هەرس و جگەر
بە بەکارهێنانی نوێترین تێکنەلۆژیا ئەم بەشە بە ستافێک لە پزیشکان و پسپۆڕانی تاقیکارییەوە دەناسرێتەوە، کە شارەزان لە ناساندن و چارەسەری نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر
چارەسەری پێست و سووتاوی
ئەم بەشە پێکدێت لە تیمێک لە پسپۆڕانی چارەسەری سوتاوی و کیشەکانی پێست کە بە بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆجیا و جارەسەری پێشکەوتوو بۆ دڵنیابوون لە باشترین ئەنجامەکان کاردەکەن
بەهاکانمان
ناوەندی چاودێری نەخۆشی شەکرە
سەرپەرشتیاری گشتی ناوەند: گۆران خدر سالح
Bch & MSc in Cardiovascular, Iraqi Board in Cardiology
ناوەندی چاودێری نەخۆشی شەکرە لە تەلاری پزیشکی شیفا خزمەتگوزارییەکی تەواو بۆ شەکرە و کێشەکانی پەیوەندیدار بە نەخۆشی شەکرە دابین دەکات، بە هاوکاری ستافی چەند بەشێکی دیکەی پزیشکان وەکو بەشی شکاوی، گورچیلە، و پشکنینی چاو


خزمەتگوزاریە سەرەکییەکان
- ڕاوێژکاری و چاودێری تایبەتی
- تیمار و چارەسەری برینی پەیوەست بە شەکرە
- خزمەتگوزاری پزیشکی خولاوە
- پشکنینی چاو
- نەخۆشییەکانی گورچیلە
- شکاوی
بەشی فریاگوزاری و چارەسەری بەپەلە لە تەلاری پزیشکی شیفا بە شێوەیەکی بەردەوام بەردەستە، و چارەسەری پزیشکی خێرا بۆ حاڵەتە زۆر گرنگ و بەپەلەکان دابین دەکات. یەکەکەمان بە تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو، پزیشکی بەتوانا، و تیمێکی پەرستارانی دڵسۆزکە هەموو کات بۆ وەڵامدانەوەی بارودۆخە لەناکاوەکان ئامادەن، بە شەو و ڕۆژ.


توانا و سەرچاوەکانمان
ئامادەیی ٢٤ کاتژمێری — کراوەیە هەموو ڕۆژ، تەنانەت لە کاتی هەفتە و پشووەکاندا.
٨ شوێنی نەخۆشی ئامادەکراو، هەروەها ٢ جێگای تایبەت بۆ حاڵەتە گرنگەکان.
ئامێری تایبەت بە دەستنیشانکردنی نەخۆشی بەردەستە وەک ئسمێری تیشک،، سۆنار، و پشکنینی تاقیگە بۆ دڵنیابوونی لە دەستنیشانکردنی دەستبەجێ.
ناوچەی تایبەتی بۆ چاودێری و ژیانپێدانی نەخۆشان بۆ دڵنیایی تەندروستی.
دەروازە و پێشوازیی جیاواز بۆ نەخۆشە بەپەلەکان بۆ دڵنیابوونی لە گەیشتنی ئاسان، بەپەلە و پارێزراو.
ئامانجمان
گەیاندنی باشترین چارەسەرەکان با نەخۆشەکان
Doctors
Major Departments
Years of Experience
بەشێک لە کۆڕ و بەرنامەکانمان
لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ بەدەستهێنانی نوێترین زانیارییەکان و کاراکردنیان بۆ هاوڵاتیانی کوردستان
سەردانمان بکەن
Address
Ibrahim Pasha Street, Gozakan Roundabout, Sulaymaneyah, Iraq
Book An Appointment
- پەیوەندی بکەن بۆ وەرگرتنی کاتی چاوپێکەوتن
- 0770 406 7077
کامپینێکی تەندروستیی کۆمەڵایەتی سازکراو بۆ ئاگاداری و فێرکاری خانمان سەبارەت بە نەخۆشییەکانی ئافرەتان وەکو شێرپەنجەی هێلکدان و سنگ، هەروەها گرنگی پشکنینی مانگانە. دوابەدوای کۆڕەکە پزیشکەکان ڕاوێژی خۆڕایی، سۆنەر، و گەیاندنی زانیاری دروست یان بە بەشداربوان گەیاند
Women’s Health Awareness Week بە سەرپەرشتی د. ڕۆژین کەریم "پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ئافرەتان"