Sonar & X-Ray

دەربارەی یەکەی تیشک و سۆنەر

بەشی تیشک و سۆنار لە تەلاری پزیشکی شیفا، خزمەتگوزاری وێنەگرتن “ئەشیعە”ی دروست و سەردەمیانە ەستەبەردەکات بۆ دابینکردنی ئەنجامێکی خێرا، دروست و متمانەپێدراو بۆ نەخۆشان و پزیشکان.
ئەم بەشە پێکدێت لە تەکنەلۆجیای سەردەمیانە و وێنەگرتن و شارەزایی پزیشکان و تەکنیککاران، بۆ ئەوەی هەر نەخۆشێک چارەسەرێکی دروست و چاودێرییەکی ئارام و ئاسایش بەدەست بهینێت.

بەڕێوەبەرایەتیی ئەم بەشە لەلایەن د. ئارام جەلال حەمە (پزیشکی ڕادیۆلۆجی، بەکالۆریۆس لە پزیشکی گشتی، بۆردی عێراقی لە تەشخیصی ڕادیۆلۆجیی) بەڕێوەدەبرێت

تاقیگەکان

بەشەکە تێکەڵەیە بە نوێترین سیستەمەکانی وێنەگرتن، وەک:

  • یەکەکانی تیشکی دیجیتاڵ: وێنەی ڕون بە کەمترین بەرکەوتەی تیشکی

  • ئامێرە سۆناری بە لەرە لرەی بەرز: بۆ وێنەگرتنی وردی شانە و مولوولە خوێنەکان

  • سیستەمی دوپلەری ڕەنگی: بۆ نیشاندانی جوڵەی خوێن و وێنەگرتنی دڵ

  • سیستەم (ئەرشیڤ و پەیوەندکردنی وێنە) PACS : بۆ ناردنی خێرا و دیجیتاڵی راپۆرتەکان بۆ پزیشکان و نەخۆشان

هەموو پڕۆسەکان لەژێر یاساکانی پاراستن و کۆنترۆڵی تووشبوونی ڤایرۆسی ئەنجام دەدرێن، بۆ دڵنیایی و ئاسایش.

پڕۆگرام و هاوکارییە تایبەتیەکان

  • پڕۆگرامی وێنەگرتنی پێش‌-دووگیانبوون: بەهاوبەشی لەگەڵ بەشی ئافرەتان بۆ چاودێری تەواوی دایک و منداڵ

  • پشتیوانی ئەشیعەی ئێسک: بۆ پشکنینی شکان، ئێسک و جومگەی دوای نەشتەرگەری

  • هاوکاریی بەشی شەکرە: وێنەگرتنە تایبەتییەکان بۆ کێشەی دەمارەکان و ئەندامەکانی ناوەوە

  • یەکەی وێنەگرتنی دەستبەجێ: بەردەست بە شێوەی ٢٤ کاتژمێری بۆ بارودۆخی لەناکاو و پشکنینی خێرا

ستافەکەمان

Dr. Renas Jalal Mohammed

Consultant Radiologist Expert in Diagnostic & Interventional Imaging

Dr. Bayan Hassan Rashid

Radiology Specialist CT, MRI & Ultrasound Imaging

Technician Ahmed Mustafa Karim

Imaging Technician Responsible for Scanning Procedures & Image Processing

Scroll to Top